ئه‌گه‌رچی تا ئێستا وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌كۆتا نه‌هاتووه، به‌ڵام چه‌ندین قسه‌و باس ده‌رباره‌ی میركاتۆی هاوینه له‌ئارادایه
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌یانه‌ی ریال مه‌درید بڵاویكردۆته‌وه ئه‌گه‌ری زۆره له‌میركاتۆی هاوینه یانه‌ی شاهانه ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌ك له لۆكا یۆڤیچ و گاریس بیل و خامیس رۆدرێگزبێت، به‌پێی هه‌وألی رۆژنامه‌ی ناوبراو یانه‌ی ئینته‌ر میلان چاوی خستۆته سه‌ر تواناكانی لۆكا یۆڤیچ، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه له‌لایه‌ن یانه ئیتالیه‌كه بكرێته ئامانج
سه‌باره‌ت به‌یاریزانی وێلزی گاریس بێل و خامیس رۆدرێگز زۆر نزیكن له‌جێهێشتنی یانه‌ی ریال مه‌درید، هه‌ردوو یاریزانه زۆرترین پێكانیان هه‌یه له‌ریزی یانه‌كه، بۆیه كارگێری و ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یی خۆیان دووپاتكردۆته‌وه بۆ ده‌ست به‌رداربوون له‌م دوو یاریزانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.