رێكخراوی تەندروستی جیهانی مشتومڕی لەبارەی بەرگری چاكبووانی كۆرۆنا یەكلاكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد هیچ بەڵگەیەك نیە لەسەر ئەوەی ئەو كەسانەی لەدوای تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە بەرگریان هەیە بەرامبەر دووبارە تووشبوون بەنەخۆشیەكە.
د.ماریا ڤان كیرخۆف پسپۆڕ لەپرۆگرامی لەناكاوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری ژنێف ووتی: زۆرێك لەوڵاتان پێشنیازی بەكارهێنانی دژە تەنی دەرهێنراو لەپلازما دەكەن و لەو بڕوایەدان ئەوە پێوەرێكە بۆ پارێزبەندی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە هەر كەسێك دژە تەنی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست كردبێت، ئەوا پارێزراوە لەدووبارە تووشبوون.
بڕیارە لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی رێنمایی نوێ لەبارەی تاقیكردنەوە لەسەر دژە تەنی كەسانی چاكبۆوە لەكۆرۆنا بڵاوبكاتەوە.
سەرچاوە/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.