به‌رێوه‌به‌ری ستراتیژی یانه‌ی ڤالنسیا رایگه‌یاند له‌ئه‌گه‌ر ی ته‌واو نه‌بوونی وه‌رزی ئه‌مساڵ باشترین بژارده بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زولم له‌یانه‌كان بكرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵه
هه‌روه‌ها رۆمان بلیڤهر وتیشی هیچ بژارده‌یه‌كی سه‌د له‌سه‌د دادپه‌روه‌ر نیه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نای بۆببه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ هه‌ول بده‌ین له‌نێو بژارده‌كان باشترین دیاری بكه‌ین، له‌به‌شیكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی یانه‌ی ڤالنسیا دووپاتیكرده‌وه له‌رووی وه‌رزشیه‌وه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵ زیانێكی ئابوری و وه‌رزشی زۆر به‌یانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت یانه پله دووه‌كان، چونكه ئه‌وان خه‌ونی گه‌یشتن به‌ریزی پلهیهكهكانیان هه‌بووه، سه‌باره‌ت به‌بژارده‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ ده‌ست نیشانكردنی هه‌ر چوار تیپی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی بۆ ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنز لیگ بیلڤهر وتی بژارده‌یه‌كی سته‌مكاره، چونكه ئێمه له‌كۆتایی به‌شی یه‌كه‌می خولی لالیگابووین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.