میكیل ئه‌رتیتا راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی دووپاتیكرده‌وه پزیشكی ده‌روونی یانه‌كه به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌كه له‌پێناو هاوكاریكردنیان له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه‌به‌سه‌ر ته‌واوی چالاكیه وه‌رزشیه‌كان سه‌پێنراوه، یاریزانانی یانه‌ی ئهسناڵ له‌دوانزه‌ی ئاداری رابردوو كه‌ره‌نتینا كران دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی ئه‌رتیتای راهێنه‌ر پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو
هه‌روه‌ها له‌م كاته‌وه سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی پریمه‌رلیگ وه‌ستا، ئه‌م راهێنه‌ره ئیسپانیه جه‌ختیكرده‌وه له‌رێی پزیشكی ده‌روونی یانه‌كه له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامین و رێنمایی و راسپارده‌ی نوێ پێشكه‌ش به‌یاریزانه‌كان ده‌كه‌ین تا دووچاری دڵه‌راوكێ و بێ ئومێدی نه‌بن، ئه‌رتیتا وتیشی له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵم داوه باشتر یاریزانانی یانه‌كه‌م بناسم و تێگه‌یشتنی زیاترم له‌سه‌رین هه‌بێت
پێویسته بوتریت له‌گه‌ڵ وه‌ستانی ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مسال به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی چل خاڵ لهبیستو هه‌شت یاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.