خاوه‌ندرایه‌تی یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی تۆنی بلۆم رایگه‌یاند له‌ئه‌گه‌ری ته‌واو نه‌كردنی وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌دووری ده‌زانم هیچ یانه‌یه‌ك له‌ریزی پله نایابه‌كان دابه‌زێت
رێكخه‌رانی خولی پریمه‌رلیگ و یانه‌كان چه‌ند بژارده‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردوه له‌سه‌ر چاره‌نووسی وه‌رزی ئه‌مسالی پریمه‌رلیگ، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید نۆزده چاره‌نووسی ه‌م خوله‌ی هاوشێوه‌ی زۆرێك له‌خوله‌كان نادیاركردوه
له‌م وه‌رزه‌دا 9 گه‌ر مابوو خولی ئینگلیزی به‌كۆتابێت، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سێنزه‌ی ئاداری رابردوو ركابه‌ریه‌كان وه‌ستێنران، یانه‌ی برایتن به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌ناوچه‌ی دابه‌زین دووربوو، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌كۆتابێت یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌بێته پاڵه‌وانی پریمه‌رلیگ و یانه‌كانی نۆریچ ستی و ئه‌ستۆن ڤیلا و بۆرنمۆس داده‌به‌زن، هه‌روه‌ها زیانی سه‌د ملیۆن دۆلار به‌یانه‌كانی داده‌به‌زن ده‌گات
هه‌روه‌ها خاوه‌نداریه‌تی یانه‌ی برایتۆن وتیشی خولی ئه‌مساڵ ته‌واو نه‌كراوه، بۆیه به‌دووری ده‌زانم هیچ یانه‌یه‌ك دابه‌زێت، له‌كۆتاقسه‌كانیشی ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه چه‌ندین بژارده تاوتوێ كراوه، له‌دوای نه‌مانی كۆرۆنا چاره‌نووسی خوله‌كه به‌دیار ده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.