ئاوات جه‌ناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی سوتەمەنی لەنێوان تانكەرەكان لە مەرزەكان دەركرد.
بڕیارەكەی وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه لە6 خاڵ پێكهاتوە و ئاراستەی دەروازە نێودەوڵەتیەكانی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخان كراوە و تیایدا هاتووە ، رەزامەندن لەسەر بازرگانی سوتەمەنی بەشێوازی تانكەر بە تانكەر لە رێگای ترومپاوە، ئەوەش لەپێناو ئازادی لە كاری بازرگانی و رێگرتن لە قۆرخكاری.
هه‌روه‌ها هه‌ر لهبریارهكهدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پرۆسەی تانكەر بە تانكەر پرۆسەیەكی ئازادە و هەر كۆمپانیا و بازرگانێك ترومپای خۆی هەبێت دەتوانێت بەكاری بهێنێت و هیچ كرێیەكی لێ وەرناگیرێت.
راشیدهگهیهنن بۆ ئەو بازرگان و كۆمپانیایانەش كە ترومپای تایبەت بەخۆیان نیە، نرخی پرۆسەی تانكەر بە تانكەر نابێت لە 30 هەزار دینار زیاتر بێت.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، كە ئەم بڕیارە كاتیە و بەتەواوبونی كۆرۆنا كۆتایی دێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.