ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی وڵاتی ئیتالیا بڵاویانكرده‌وه یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌دوای رفاندنی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی ناپۆلیه ولهمبارهیهوه ڕۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتالی ئاشكرایكردوه یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی ناپۆلی بكاته ئامانج
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ناوبراو روونیكردۆته‌وه خانمه پیره‌كه چاوی خسته سه‌ر هێرشبه‌ری پۆله‌ندی یانه‌ی ناپۆلی ئه‌ركادیۆس میلیك تا له‌میركاتۆی هاوینه بیباته ریزه‌كانی خۆی، هه‌وڵه‌كانی یۆڤنتۆس بۆ میلیك زیاتر بوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه شكستی هێنا له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ماورۆ ئیكاردی یاریزانی یانه‌ی ئینته‌ر كه به‌شێوه‌ی خواستن له‌ریزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ گابریل خیسۆسی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ئینگلیزی
پێویسته بوترێت میلیك شوێنگره‌وه‌ی مانۆكۆڤیچه دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌كانوونی دووه‌می رابردوو یانه‌كه‌ی جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.