شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی بانە، کرماشان و دێولان کە حوکمی سێدارەیان هەیە، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە سنە گوازراونەتەوە و ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان زۆرە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه دوێنێ یەکشەممە شەش بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.
راشیدهگهیهنن ، ئەو شەش بەندکراوە کە خەڵکی شارەکانی بانە، دێولان و کرماشان بوون، سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی بانەمەڕ حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێت.
ناسنامەی ئەو شەش کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە:
١_ لوقمان ئەحمەدپوور خەڵکی بانە
٢_ ڕامیار موسلیح خەڵکی بانە
٣_ واحید فەیزی خەڵکی بانە
٤_ عەدنان میرەکی خەڵکی دێولان
٥_ سینا محەمەدی خەڵکی دێولان
٦_ سەعید محەمەدپوور خەڵکی کرماشان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.