Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 05:58

حکوومه‌تی عێراق ده‌ستکاری سیسته‌می موچه‌ ده‌کات ؟

ئه‌مینداریه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستكاری سیسته‌می موچه‌ بكات یان پاشه‌كه‌وت یان كه‌می بكاته‌وه‌ .


دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كردبووه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ حكوومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت ده‌ستكاری موچه‌ بكات یان كه‌می بكاته‌وه‌ یان پاشكه‌وت بكات.
 ئه‌مینداریه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و حكوومه‌ت هیچ نیازێكی نییه‌ كه‌ ده‌ستكاری سیسته‌می موچه‌ بكات یان كه‌می بكاته‌وه‌ یان پاشه‌كه‌وتی بكات. 
ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها داوای له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه‌ كه‌ كه‌ ‌پشت به‌ هه‌واڵی بێ بنه‌ما نه‌به‌ستن و هه‌واڵه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌ و پێگه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌مینداریه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرن . 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.