Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 09:41

وەزارەتی تەندروستی : لە 24 کاتژمێری رابردوو هیچ حالەتێکی تووشبون بە پەتای کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٥) هاووڵاتی چاكبوونەتەوە
کوردستان TV
100%

بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٥٦) سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٣٢٥) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٥٠١) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٢) شوێنی جیاواز (٤٢٦) لە هەولێر، (١٧٦) لە سلێمانی، (٨٧٠) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٨٢٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٠٥) هاووڵاتی

. 2. پشکنین لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٤٧٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٥٤٤) هەولێر، (٣٦٠) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (٨) هەڵەبجە،(٥١) ڕاپەڕین، (٦٤) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

3. ئاماری گشتی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٨٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠ی نیسانی٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.