زیادبوونی بڕی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دابه‌زینه‌یه
وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی نۆ ملیۆن و حه‌فتسه‌د هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
بۆ یه‌كه‌مجار نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی دووچاری دابهزێنێكی مێژوویی بۆوه و به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا حه‌فتاوچوار دابه‌زی بۆ ئاستی چوار دۆلار و حه‌فتا سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینه‌كه‌ش زیادبوونی بڕی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكایه، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به رێژه‌ی له سه‌دا شه‌ش دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێكی به بیست و شه‌ش دۆلار و بیست سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
به پێی به‌یاننامه‌ی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی داهاتوو خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت كه‌متر ده‌بێته‌وه و ده‌گاته نۆ ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌مه له كاتێكدایه وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی نۆ ملیۆن و حه‌فتسه‌د هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.