وا بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه 22-4-2020 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ھه‌ولێر كۆببنه‌وه .
له‌مباریه‌وه سۆران جه‌مال تاھیر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاندووه كه سبه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له ھه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و دوایین گۆڕانكاری و پێشھاته‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ھه‌ردوولا شاندیان بۆ كۆبوونه‌وه پێكھێناوه و ئاماده‌كاری ته‌واویش كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.