له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی حه‌شدی شه‌عبی له باشووری مووسڵ، چوار چه‌كدار حه‌شدی شه‌عبی كوژران و برینداربوون.
له‌وباره‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی هێزه‌كانی فه‌وجی 36ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی له‌زاگه باشووری مووسڵ، ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.