له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گوڵ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه هه‌زاران گوڵ ده‌قرتێنرێت و به‌هۆی ساغ نه‌كرده‌وه‌یان فڕێ ده‌درێن.
گوڵه‌كان له كێڵگه‌یه‌كدا له‌سه‌ر رووبه‌ڕی ١٤ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر چێندراون، ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌به‌رهێنه‌رێك خه‌ریكی كێڵگه‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی گوڵه‌كان به نرخێكی كه‌م بخاته بازاڕه‌وه و هه‌ندێكیشی هه‌نارده‌ی وڵاتان بكات، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كرد‌نی هاتوچۆ بووه هۆكاری له‌ناوبردنی زیاتر له ٥١٦ هه‌زار گوڵ له میانی مانگێكدا و زیاتر له نیو ملیۆن گوڵیش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونییان له‌سه‌ره.
له‌مباره‌یه‌وه سدقی ئیبراهیم ،خاوه‌ن كۆمپانیای كوردستان فڵاوه‌رده‌ڵێت: بۆ هاورده‌كردنی گوڵ ماندوبوونێكی زۆرمان ده‌بینی، به‌هۆی راگرتنی گوڵه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كان و مانه‌وه‌یان كه زۆرجار كاریگه‌ی له‌سه‌ر خودی گوڵه‌كه و كوالێتی ده‌كرد، بۆیه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌مان دانا كه بۆخۆمان گوڵ به‌رهه‌مبهێنین و ده‌ستمان كرد به دروستكردنی گرین هاوس به ستانداردێكی جیهانی و ماوه‌ی دوو ساڵه پڕۆژه‌كه‌مان كه‌وتووه‌ته كار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.