Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:04

هەردوو ئۆتۆمبێڵی کیا "سوڵ ئی ڤی" و "تیلۆراید"، دەبنە براوەی خەڵاتی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵی 2020"

·         ئۆتۆمبێڵی كرۆس ئۆڤەری كارەبایی كیا "سول ئی ڤی" دەبێتە براوەی خەڵاتی "ئۆتۆمبێڵی شارەكان".
کوردستان TV
100%

 

 

·         كیا تیلۆرایدی وەرزشیی فرەمەبەست، دەبێتە براوەی خەڵاتی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵ".

·         ئۆتۆمبێڵی كرۆس ئۆڤەری كارەبایی كیا "سول ئی ڤی" دەبێتە براوەی خەڵاتی "ئۆتۆمبێڵی شارەكان".

 

كیا مۆتۆرز سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و بووە براوەی خەڵاتی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵی 2020"، ئەمەش دوای ئەوەی كە ئۆتۆمبێڵی "تیلۆراید (Telluride)" بووە براوەی خەڵاتی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵ" و ئۆتۆمبێڵی "سول ئی ڤی (Soul EV)"یش بووە براوەی خەڵاتی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵ بۆ شارەكان".

ئەم خەڵاتە لەپای دیزاینە نایاب و لایەنە كردەنییە سەرنجڕاكێشەكەیەوە بە ئۆتۆمبێڵی كیا "تیلۆراید" بەخشرا. بە بەخشینی نازناوی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵی 2020"، كیا تیلۆراید دەبێتە خاوەنی زیاتر لە 70 خەڵات كە لەوكاتەوەی لە ساڵی 2019 خراوەتە بازاڕ، بەدەستی هێناون. ئۆتۆمبێڵی وەرزشیی فرەمەبەست، خەڵاتی "باشترین ئۆتۆمبێڵی فرەمەبەست"ی لەمیانەی خەڵاتەكانی "ئۆتۆمبێڵی ساڵ لە ئەمەریكای باكوور" و باشترین "ئۆتۆمبێڵی وەرزشیی فرەمەبەستی SUV"ی لەمیانەی خەڵاتەكانی "مۆتۆر تریند" بەدەستهێنا.

هەروەها ئۆتۆمبێڵی "سول ئی ڤی"ی تەواو كارەبایی، لەلایەن لێژنەی دادوەرییەوە وەكو ئۆتۆمبێڵێكی نموونەیی بۆ شارەكان دەستنیشان كرا، كە ئەدای نەبوونی دەردراو و مەودایەكی درەوشاوەی كارەبایی بەیەكەوە كۆدەكاتەوە، هەروەها هەیكەلەكەی تێكچەقیوە و دیزانێكی ناوازە و كردەنی ئاستبەرزی هەیە، ئۆتۆمبێڵی "سول ئی ڤی" تێكچەقیو، كە لە چوارچێوەی جۆری كرۆس ئۆڤەرە، بەم دواییە لەمیانەی خەڵاتەكانی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵ بۆ ئافرەتان 2019"، نازناوی "باشترین ئۆتۆمبێڵی سەوز"ی بەدەستهێنا كە بە هاوكاری پێشانگای نێودەوڵەتیی دوبەی بۆ ئۆتۆمبێڵ ڕاگەیەنرا.

تۆماس شیمیرا، جێگری سەرۆكی جێبەجێكار و سەرۆكی بەشی بەرهەمهێنان لە كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز"، ڕایگەیاند: "لە كۆمپانیای كیا، هەموومان شانازی بەوە دەكەین كە لەلایەن لێژنەی دادوەرییەوە، بە یەك جار دوو خەڵاتمان بەدەستهێنا لە "خەڵاتی جیهانیی ساڵ" و ئەمە یەكێكە لە ڕكابەرییە بەهێزەكانی كەرتی ئۆتۆمبێڵ، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە بەڕاستی هەردوو ئۆتۆمبێڵی "تیلۆراید" و "سول ئی ڤی" دوو ئۆتۆمبێڵی ناوازەن، ئەم خەڵاتانە، هەوڵ و ماندووبوونی تیمەكانمان لە هەموو جیهان دەردەخەن، كە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێڵی خۆشەویست و كردەنی و كوالێتی بەرز، بەجۆرێك ببێتە جێی سەرسوڕمانی شوفێران".

خەڵاتەكانی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵ" لەلایەن لێژنەیەكی دادوەریی سەربەخۆوە هەڵدەبژێردرێت، كە لە 86 ڕۆژنامەوان پێك دێن و خاوەنی ئەزموونێكی بەرفراوان و پێگەیەكی باڵان لە جیهانی ڕۆژنامەگەریی ئۆتۆمبێڵ و سەر بە 24 وڵاتی جیهانن.

لەلایەن خۆشییەوە یاسر شابسوغ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆسەكانی "كیا مۆتۆرز" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، لەبارەی ئەم سەركەوتنە گوتی: "ئەمە سەركەوتنێكی سەرسوڕهێنەرە بۆ كۆمپانیای كیا، كە دوو ئۆتۆمبێڵی لەمیانەی خەڵاتەكانی "ئۆتۆمبێڵی جیهانیی ساڵ" دیاری بكرێن، ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە كیا لە كەرتی ئۆتۆمبێڵدا بەردەوام لە پێشكەوتندایە و داهێنان دەكات، لەكاتێكدا ئەم كەرتە بەردەوام لە گۆڕانكاریی خێرادایە، كیا هەوڵی بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێڵانە دەدات كە ئامادەییەكی ڕەگداكوتاویان لەلایەن شوفێران هەیە".

شابسوغ گوتیشی: "بەناوی ئەندامانی تیمی كیا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی هاوكارە پسپۆرەكانمان دەكەین بۆ ماندووبوونیان و بەدەستهێنانی ئەم سەركەوتنە مەزنە، مەزندەی ئەوەش دەكەین لە ئایندەدا لە كات و ساتی زیاتری دڵخۆشیدا بژین".

ئۆتۆمبێڵی كیا "تیلۆراید"، كە لە ئەمەریكای باكوور و زۆرێك لە بازاڕەكانی كیا لە جیهان هەن، لە ڕووی دەرەوە دیزاینێكی بەهاداری هەیە و لە ڕووی ناوەوەشی فراوان و كردەنی و ئاسبەرزە و جێگای هەشت سەرنشین دەبێتەوە. ئۆتۆبێڵی تیلۆراید كۆمەڵێك تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی بۆ دانراوە، سیستەمی پاڵنەری هەموو ویلەكان و سیستەمی یاریدەدەری شوفێری هەیە، ئەمەش وای كردووە ببێتە ئۆتۆمبێڵێكی نموونەیی بۆ سەركێشییەكانی خێزان، لە ڕێگا ئاساییەكان و ڕێگا سەخت و دژوارەكاندا.

ئۆتۆمبێڵی كیا "سول ئی ڤی"یش كۆمەڵێك گواستنەوەی كارەبایی بە دوو جۆری پاتری هەیە، 64 و39.2 كیلۆ وات، كە دەتوانی نزیكەی 452 كیلۆمەتر بە یەك جار بارگاویكردن ببڕی (جۆری 64 كیلۆ وات، بەگوێرەی خولی "كۆكراوە" بۆ تاقیكردنەوەی هاژووشتنی جیهانیی یەكخراو بۆ ئۆتۆمبێڵی سووك WLTP)، ئۆتۆمبێڵی "سول ئی ڤی" مەودایەكی كارەبایی گەورەتر لە زۆرێك لە ئۆتۆمبێڵە كارەباییەكانی تر دەڕەخسێنێ، كە لە بازاڕدا نرخیان بەرزە، بەمەش دەبێتە هاوڕێیەكی نموونەیی لە شارەكان و دەرەوەی شارەكان. كۆمەڵێك تەكنیكیشی هەن، كە مەودای پێشكەوتنەكەی زیاتر دەكەن، لەوانەش دووبارەبەرهەمهێنانەوەی وزە لە برێكەكەی، كە توانای شوفێران لە یەك جار بارگاویكردن بۆ ڕۆیشتنی زیاتر تا ئەوپەڕی زیاد دەكات.

 

ktv

ktv

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.