Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 10:07

وەزیری تەندروستی: مەترسی کۆرۆنا هێشتا تەواو نەبووە

دەبێت هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان و خۆپارێزی بن
کوردستان TV
#7
100%


دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند، هەندێک رێکاری ورد ماون بگیرێنەبەر و نزیکبوونەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

ئه‌مڕۆ 21 نیسانی 2020، به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئازاد تۆفیق، به‌یاوه‌ری دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیرانی ته‌ندروستی و وه‌زیری رۆشنبیری حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌ .

ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ میانه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوكاری و كۆمه‌كی كه‌سایه‌تییه‌كان؛ پێداویستییه‌كانی دابینكراوه‌.

لەدوای مەراسیمی کردنەوەی نەخۆشخانەی وەفا کە تایبەتە بە نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆرۆنا لە هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، دكتۆر سامان بەرزنجی  وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: کە بەخۆشحاڵییەوە نزیکبوونەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەش کرد، "مەترسی کۆرۆنا هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام خۆشبەختانە بەرەو کۆنتڕۆڵکردنی هەنگاو دەنێین و ماوەیەکی کەمی پێویستە تاوەکو بە یەکجاری بنبڕ دەکرێت.

گوتیشی: لەگەڵ ئاسانکارییەکان کار بۆ رێکخستنەوەی نوێی ژیان و کردنەوەی چەند شوێنێک دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان و خۆپارێزی بن.

سامان بەرزنجی باسی لەوەش کرد، تیمەکانی تەندروستی بەردەوامن لە گەڕان بەتایبەت پرۆسەی پرینت سکرین، و دەستیان کردووە بە پشکنینی هەموو تووشبووەکانی پێشوو لەگەڵ پرۆسەی رووپێوکردن و کەرەنتینکردنی گەشتیاران و بەرکەوتووان هەموو ئەو پرۆسانە بەردەوامن تا ئێستا. ئومێد زۆرە جارێکی دیکە ئەو نەخۆشییە بەو ژمارە زۆرە سەرهەڵنەدات ئەگەر هاووڵاتییان پابەند بن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.