سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشكانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە، كە ئهمرۆ چوارشەممە دەتوانن لە كاتی دیاریكراو نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە و پزیشكانی سلێمانی و دهۆکیش بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان رۆژی کردنەوەی نۆڕینگەكانیان دیاری دەکەن.
لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان ، سەندیکای پزیشکانی کوردستان پزیشکان لە شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئهمرۆ چوارشەممەوە دەتوانن نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان بکەنەوە
راشیدهگهیهنن ، لقەکانی سەندیکا لە سلێمانی و دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی شارەکانیان و بەپێی بارودۆخی شارەکان ڕۆژی کردنەوەی نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان دیاری دەکەن.
سەندیكای پزیشكانی ڕێنمایەکانی کردنەوەی نۆڕینگەی خستووەتەڕوو كە بریتین لە :
1ـ کردنەوەی نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیکان ئارەزومەندانەیە.
2- کردنەوەی نۆرینگەکان لە کاتژمێر ۲ـ٥ ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.
3- لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.
4- پزیشک گاونی لەبەر بێ و دەستکێشی لەدەست بێ و ماسک ببەستێ.
5- نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.
6- رۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تعقیم بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.