یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان په‌یامێك له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ى ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ئاراسته‌ى زانایان ده‌كات
له‌راگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتى زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ،كه‌سوپاس بۆ خوای گەورە کوردستان بەرەو کەناری ئارامبوونەوە هەنگاو دەنێ، بەڵام هێشتا لایەنی مەعنی و فەرمی هیچ پەیامێکی لەبارەی نەمانی مەترسی کۆرۆنا لەهەرێم رانەگەیاندووە.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دڵگرانی زانایانی ئایینیمان پێ گەیشتووەو لە پەرۆشیان بۆ خزمەتی دین و ژین و کردنەوەی مزگەوت تێدەگەین.
یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دڵنیایی دەدەین بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستا‌و تایبەتمەندی مانگی رەمەزان، لە گەڵ لایەنی پەیوەندار لەسەر خەتین و هەوڵی پێویست لەو بارەوە دەدەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.