کۆگای ناوەندی وەزارەتی تەندروستی ههرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، كە پێداویستییە تەندروستییەكانی وڵاتی چین، كە وەك ھاوكاری بۆ ھەرێمی كوردستان ھاتوون لە بازاڕەكان فرۆشرابێتەوە
کۆگای ناوەندی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردهوه كه دوا بەدوای بڵاو بونەوەی هەواڵێك لە تۆرەكۆمەڵایەتییەكان كە گوایە "ئەو ماسكانەی لەلایەن وڵاتی چینەوە پێشكەشی وەزارەتی تەندروستی كراوە لە بازاردا فرۆشراوە"، ئێمە سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەكەینەوە و هیچ بنەمایەكی نییە.
راشیدهگهیهنن ، وەزارەتی تەندروستی رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر پەیج و دەزگایەكی راگەیاندن دەگرێتەبەر لەبەرامبەر چەواشەكاری و هەڵبەستنی هەواڵی بێبنەما، دوابەدوای لێكۆڵینەوەش لەلایەن لیژنەیەكی وەزارەتمانەوە روونبویەوە كە بازرگانێك بۆخۆی لە وڵاتی چینەوە ماسكی هاوردەكردووە و لە بازاڕەكانی هەرێم دەیفرۆشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.