ھەموو ئەوانەی تەلی راستکردنەوەی ددانیان ھەیە لەم کاتەدا کە قەدەخەی ھاتووچۆ ھەیە و ناتوانن بۆ کاتی دیاریکراوی خۆیان بێن بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە، پێویستە رەچاوی چەند خاڵێک بکەن لەوانە :
1- پاک راگرتن و شتنی ددان دوو ھێندەی جاران، ئەمە گرنگترین خاڵە تاوەکو پێشگیری لە درووستبوون و کەڵەکە بوونی بەکتریا بکەیت لە نێوان تەلی ددان و پێشگیری لە درووستبوونی کلۆری ددان بکەیت.
2- زۆربەی ئەو براکێتانەی دەپچڕێن لە تەلەک بەھۆی خۆراکەوەیە بۆیە زیاتر ئاگاداری خۆراک بن لەم ماوەیە و دووربن لەو خۆراکانەی دەبێتە ھۆی پچڕانی براکێتەکان وەک سەموون و خۆراکە رەقەکانی پەستان دەخەنە سەر ددان.
3- مۆمی سەر براکێت بەکاربھێنن تاوەکو نەبێتە ھۆی برینداربوونی ناوەوەی دەم
ن / د.زێڕین کامەران پزیشکی نەخۆشیەکانی دەم و ددان
ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی تەلی ددانیان هەیە لەم کاتی کەرەنتینیەدا
پاک راگرتن و شتنی ددان دوو ھێندەی جاران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.