به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئه‌مه‌ریكی CDCى هۆشداری له شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلی دووه‌م مه‌ترسیدارتر ده‌بێت كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی له یه‌ك كاتدا بڵاوببنه‌وه.
رۆبه‌رت رێدفیڵد، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئه‌مه‌ریكی CDC، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه زستانی داهاتوو كۆرۆنا سه‌ختتر بێت، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی له یه‌ك كاتدا.
رێدفۆرد راشیدهگهێنێت ، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ڤایرۆسه‌كه له یه‌ك كاتدا، گوشارێكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر سیسته‌می چاودێری ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكی، به‌تایبه‌تیش له شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنا ده‌ركه‌وت كه چه‌نده كه‌موكوڕیان له ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌یه.
رێدفۆرد داوا له به‌رپرسانی فیدرالی و ویلایه‌ته‌كان ده‌كات چه‌ند مانگی داهاتوو ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، هاوكات دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به پێویست ده‌زانێت، جه‌ختیش له فراوانكردنی هه‌ڵمه‌تی پشكنین ده‌كاته‌وه.
پێشتر پیته‌ر ماكس، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی بایۆلۆجی له ئه‌مه‌ریكا، كه سه‌رپه‌رشتیاری به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی ڤایرۆسه جیاوازه‌كان ده‌كات، هۆشداری له‌وه داوه، ئه‌گه‌ر پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا به‌رهه‌م نه‌هێنرێت، شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می كۆرۆناش دێت.
زانایان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، شه‌پۆلی داهاتوو زیاتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت كه له شه‌پۆلی یه‌كه‌م زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
تا ئێستا له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 819 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و پتر له 43 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.