حوکمی سێدارەی لاویکی خەڵکی شاباد لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کرا. ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
ڕێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه سەرلەبەیانی ئهمرۆ چوارشەممە 22 ى 4 ى 2020 حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد بە ناوی”تورەج موراد حاسڵ” تەمەن34ساڵ و کوڕی عەلیجان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێكرا
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە پێچەوانەی ئایینامەی جێبەجیکردنی حوکمەکانی قەساس ماددەی ٥٤٩ی یاسایی ئایینی دادڕەسیی تاوانەکان، بە بنەماڵەی و پارێزەری ناوبراو ڕانەگەیەندراوە و بە بێ ئاگاداری ئەوان لەسێدارە دراوە.
ئەو لاوە تەمەن ٣٤ ساڵە، لە ساڵی ٤ ساڵ پێش، بە هۆی کێشەی ئابووری، هاووڵاتییەکی دیکەی بە ناوی “ئەیوب قوبادی” کوشتبوو و دوای دەستبەسەر کران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هاوکات، ئەمرۆ لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی “لوقمان ئەحمەدپوور” لە بەندیخانەی ناوەندی سنە لەسێدارە درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.