لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بڵاوی كرده‌وه كه راگیراوانی سیاسی و گیراوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، ئه‌وانه‌ی كه پێشتر مینحه‌یان وه‌رگرتووه، بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگی 7ی 2019 سبه‌ى پێنجشه‌ممه سه‌ردانی بانكه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان له شاره‌كانیان بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایدهگهێنێت ، مینحه‌كه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه پێشتر وه‌رگرتووه و به‌پێی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی ژماره 11ی ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی یاسایی 10 ساڵه‌كه‌یان ته‌واونه‌كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگی 7ی 2019 سبه‌ى پێنجشه‌ممه، 23ی 4 ی 2020 كاتژمێر 8ی به‌یانی تاوه‌كو 12ی نیوه‌ڕۆ، سه‌ردانی بانكه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان بكه‌ن له شاره‌كانیاندا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.