Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 03:07

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی 91 قوتابى و ھاووڵاتی گه‌ڕێندرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان

دانیشتووی شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانین
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت له‌چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فیدڕاڵی عێراق  ئەمڕۆ ٩١ قوتابى و ھاووڵاتی ھەرێمى کوردستان لە ئەرمینیاوە گەڕێندرانەوە

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێـ ، لەسەر راسپاردەی  مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، ئەمڕۆ ٩١ قوتابى و  ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان کە ٥٧ یان دانیشتووى سلێمانى و ٢١ یان دانیشتووى هەولێرو ١٣ یان دانیشتووى دهۆک بوون  کە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، بۆ هەرێمى کوردستان گەڕێندرانەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، پرۆسەی گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە.

ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 ى 4 ى 2020 ،  گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بەھۆی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.