هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 22 ى 4 ى 2020 ، لهقهرهتهپهی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌ك چه‌كدارای داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كارواننێكى پۆلیسى فیدرالی عێراق
په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیدهگهێنێت ، كاروانێكى پۆلیسى فیدرالی عێراق له‌ناوچه‌كه كه‌وتوونه‌ته ناو كهمینى چه‌كدارانى داعشه‌وه به‌هۆیه‌وه ل 3 پۆلیس برینداربوون
هه‌لۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دوای په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر پۆلیس چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانى داعش له‌هه‌ردوو سنوری پارێزگای كه‌ركوك و دیاله زیاددی كردووه به‌رامبه‌ر به‌هێزه عێراقیه‌كان به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كیان كوژراون و برینداربوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.