Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 03:07

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی گواستنەوە: هێڵەکانی گواستنەوەی ناو شار بە مەرجی تەندروستی دەکرێنەوە

جارێك هێڵەكانی دیكە ناكرێنەوە
کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت ،  پێشنیازی هەموو پارێزگاكان پێشكەشی وەزارەتی گواستنەوە كراوە بۆ ئەوەی هێڵی گواستنەوەی ناو شار بكرێتەوە و دەشڵێ: "ئێمە تاوتووێی دەكەین و دواتریش لە ماوەیەكی نزیكدا بە مەرج و رێنمایی تەندروستی هێڵەكانی گواستنەوە دەكرێنەوە.

سەڵاح جەوهەر، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ، هەموو پارێزگاكان داوایان پێشكەش كردووە كە هێڵەكانی گواستنەوە بكەونەوە كار و، ئێمەش داواكارییەكان لە وەزارەت تاووتوێ دەكەین و لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامیان دەدەینەوە بۆ ئەوەی بكەونەوە كار".

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بە مەرج و رێنمایی تەندروستی سەرەتا تەنها هێڵەكانی ناو شار دەكرێنەوە و جارێ هێڵەكانی دیكە ناكرێنەوە، ئەویش پێویستە ماسك ببەستن و دەستكێشیان لە دەست بێت، هەروەها بەردەوامیش ناو ئۆتۆمبێل بڕشێنن و سەرنشینەكانیش لە یەك دوور بن و زۆر سەرنشین سواری ئۆتۆمبێلەكانیان نەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.