Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 01:19

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو: خاوەنی 17 تەرزی تۆمارکراوی گەنمین

12 تەرزی گەنمی نان و 5 تەرزەكەی تر گەنمی ساوارە
کوردستان TV
100%

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  رایده‌گه‌ێنێت وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خاوەنی 17 تەرزی تۆماركراوی گەنمە، بەشێوەیەك 12 تەرزی گەنمی نان و 5 تەرزەكەی تر گەنمی ساوارە.

 بێگه‌رد تاله‌بانى وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لە هەفتەی رابردوو سەردانی جوتیارێكی نمونەی ناحیەی قوشتەپەم كرد، گەنمی هەولێر دووی چاندبوو كە یەكێكە لەو 17 جۆرەی باسم كرد، ئەم جوتیارە باسی لەوەكرد، ئەم هەولێر دووە باشترین جۆرە كە تا ئێستا چاندویەتی.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، بوونە خاوەنی 17 تەرزی تۆماركراو كە جێگەی خۆشحاڵی جوتیارانە، كاری لەخۆبردوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی كشتوكاڵی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوە، دەستخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی توێژینەوە كە بەردەوامن لە چاودێری و وەرگرتنی داتا لە كێڵگەكانی تاقیكردەوە.

بەرهەمی ئەم 17 تەرزە زیاترە لە تەرزە هاوردەكراوەكان و زیاتریش بەرگەی كەش و هەوای كوردستان دەگرێت.
وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەم ساڵ نزیكەی پێنج هەزار تۆن بنەتۆمان دابەشكردووە، داوامان كردووە كە بڕە پارەیەك تەرخان بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین لە ساڵی داهاتوو بنەتۆی پێویست بەسەر جوتیاران دابەش بكەین.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.