وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوی ژمارە (٥٨) بڵاوكردهوه لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٢٣) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٤٦) هەولێر، (٢١٧) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (٧) هەڵەبجە، (٣) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٤١٠) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٤٩١) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٢) شوێنی جیاواز (٤١٧) لە هەولێر، (٢١٩) لە سلێمانی، (٨٢٦) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٩١٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٢٣) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٤٦) هەولێر، (٢١٧) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (٧) هەڵەبجە، (٣) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣٠٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ نیسان ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.