Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 01:19

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کوردێکی دیکه‌ له‌ به‌ندینخانه‌ی سنه‌ له‌سێداره‌ درا

ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌
کوردستان TV
100%

 بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی دێولان بە ناوی ”سینا محەمەدی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

له‌ باره‌ی له‌ سێداره‌دانی ناوبراوه‌وه‌ یەکێک لە نزیکانی ڕاگەیاند : سینا لە کاتێک تووشێ تاوان بووە تەمەنی 19ساڵ بووە و هاوڕێێەکی خۆی کوشتووە. بە وتەی ناوبراو، سینا سەرەتا حوکمی ١٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە حوکمەکەی گۆڕدراوە و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

سینا محەمەدی لە تەمەنی 26 ساڵان لەسیدارە دراوە و ماوەی 7 ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی شاری سنە ڕاگیرابوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش چالاکانی مه‌ده‌نی بە مەبەستی ڕێگری کردن لە جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی سینا، لە بەر دەرگای بەندیخانەی شاری سنە کۆ ببوونەوە. یەکێک لەو چالاکانە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌ کە، دوای ئەوەی باوک و دایکی کوژراوەکە چوونەتە ناو بەندیخانە، هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خەڵکەکە تووشی تێکهەڵچوون بوون و بڵاوەیان پێێان کردووە.

شایه‌نی باسه‌  لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 4 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، سنە و سەقز لەسێدارە دراون

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.