دۆمه‌ڵان ئه‌وه رووه‌كه سروشتییه‌ی له‌گه‌ڵ گرمه‌ی هه‌وره تریشه‌قه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌زبه خواردنی ده‌كه‌ن، له رووی تامه‌وه، تامێكی ئێجگار خۆشی هه‌یه و بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی سوود به‌خشه.
دۆمبه‌ران له‌كوردستان، له‌ناوچه‌كانی مه‌خموور و چیای قه‌ره‌چووغ و زورگه‌زراو و بناره‌كانی و له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان وچه‌مچه‌ماڵ و له‌ناوچه‌ی شه‌نگال و زوومارو له‌زورگه‌كانی به‌رده‌ڕه‌ش و زورگه‌كانی نۆغه‌ران وچاڵوك و ناوچه‌ی زراره‌تی و...هه‌یه،كریاره‌كانی دۆمبه‌ران.
ده‌لێن خۆش ترین و به‌تام ترین دۆمبه‌ران هی چیای قه‌ره‌چووغ و زورگه‌زراروه ،تۆژینه‌وه پزیشكیه‌كانی كه له‌سه‌ر دۆمه‌ڵان ئه‌نجامدراون، چه‌ندین سوودی ئه‌م خۆراكه‌یان بۆ له‌شی مرۆڤ ئاشكراكردوه.
دۆمه‌ڵان له 77%ی پێكهاته‌كه‌ی ئاووه ، له 23%شی مادده‌ی جۆراوجۆری دیكه‌یه ، له‌وانه:
(هیدرات كاربۆن) و (ڕیشاڵه‌كان) و (مادده‌ی پڕۆتینی). هه‌روه‌ها 17 جۆری تر له (ترشه ئه‌مینیه‌كان) له‌دۆمه‌ڵاندا هه‌یه
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م خۆراكه له ئاو پێكهاتووه و بڕێكی زۆریش له پرۆتین و مادده
نیشاسته‌ییه‌كان له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌وریشی به بڕێكی كه‌م تێدایه كه ئه‌مه‌ش سووده‌كانی زیاتر كردووه.
دومه‌ڵان (دۆمبه‌ڵان) چه‌ندین مادده‌ی كانزایی سوود به‌خشیشی تێدایه بۆ له‌ش، وه‌ك سۆدیۆم، كالسیۆم، پۆتاسیۆم و فسفۆڕ، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی بی و سی.
سووده‌كانی دۆمه‌ڵان (دۆمبه‌ڵان)
١- كۆنتڕۆڵی شه‌كره ده‌كات و هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت.
٢- رێ له نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر ده‌گرێت به تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
٣- بۆ هه‌ڵامه‌ت به‌سووده و كه‌سی تووشبوو به خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
٤- بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌كار دێت.
٥- یارمه‌تی مانه‌وه‌ی پێست ده‌دات به گه‌نجێتی و به‌رده‌وام خانه‌كانی پێست نوێ ده‌كاته‌وه و رێ له پیربوون ده‌گرێت.
٦- توانای بینیین زیاد ده‌كات.
٧- ئێسك به‌هێز ده‌كات و دژی پووكانه‌وه‌یه.
٨- له‌ش له ژه‌هره جۆراوجۆره‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
٩- به‌رزی په‌ستانی خوێن ناهێڵێت.
١٠- به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
١١-- نینۆكه‌كان به جوانی و به‌هێزییه‌وه ده‌هێڵێته‌وه و رێ له رووتانه‌وه‌ی قژ ده‌گرێت
ئاوی دۆمبه‌ڵان باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیی و ئازاری چاو
له ئه‌وروپا دۆمبه‌ڵان وه‌كو هۆكارێكی گرنگ بۆ به‌هێزبوونی توانای سێكسی به‌كاردێت
وه‌رگێرانی م/ ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.