فراکسیۆنی پارتی ڕاگه‌ینراوێکی بڵاوكردەووە و ڕایگەیاند كە پێویسته فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌رچاوه نادیاره‌کان ئاشکرا بکات .
دەقی راگەیاندراوی فراکسیۆنی پارتی:
دوایی ئەوەی كە له ڕاگه‌ینراوێکی نالۆژیکی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و بێ بنه‌ما فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ده‌ڵێن: پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران له داهاته نادیار‌و شاراوه‌کانی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات.
ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین که سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان چیه‌و چۆنه، به‌ڵام نازانین داهاتی شاراوه چۆن و چیه، بۆیه ڕووی قسه‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان له فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه بۆ ئێمه و ڕای گشتی ئاشکرابکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ڕاستیه‌کان لای جه‌ماوه‌ری کوردستان دیارن و پێویست ناکات له دۆخێکی وا نه‌خوازراو هیچ لایه‌نێک و فراکسیۆنێک، بۆ مه‌رامی سیاسی ڕاستیه‌کان به‌لا ڕێدا ببات.
خه‌ڵکی کوردستان تێریخوارد له‌و جۆره نالۆژیکیه‌و پێویسته ڕاست بێژ‌و ڕاشکاوبین له‌گه‌ڵیان.
فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٢٣

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.