ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له رۆژی هه‌ینی، 24ی 4ی 2020ـه‌وه به چه‌ند مه‌رجێك رێگه به كاركردنی تاكسییه‌كان ده‌درێت له‌ناو شاره‌كان.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، ڕیگه‌یاند كه بڕیاریانداوە رێگە بە هێڵەکانی تاکسی بدەن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە، بەڵام بە جێبەجێکردنی چەند رێنماییەکی تەندروستی.
كاركردنی تاكسی به شێوه‌ی تاك و جووت ده‌بێت به پێی رۆژه‌كانی مانگ. بۆ نموونه له رۆژانی جووت واتا رۆژی 24ی مانگ ژماره جووته (كۆتایی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل) و رۆژه تاكه‌كانیش ژماره تاكه‌كان ده‌توانن كار بكه‌ن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لەبارەی مەرجەکان دەڵێت، دەبێت شۆفێری تاکسی ماسک و دەستکێش بە بەردەوامی بەکاربێنێت.
- تەنها رێگە بە هەڵگرتنی دوو سەرنشین دەدرێت و دەبێت لە کوشنی پشتەوە دابنیشن.
- هیچ شۆفێرێک بۆی نییە سەرنشینێک هەڵبگرێت ئەگەر سەرنشینەکە ماسک و دەمامکی نەبەستبێت.
هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت.
- شۆفێری تاكسی ده‌بێت به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پاك بكاته‌وه.
- ده‌بێت شۆفێران هه‌ر چوار جامی تاكسییه‌كانیان تا نیوه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.