حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ رووبه‌رووبونه‌وه و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك پێداویستی پزیشكی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان وێرای سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا ، ده‌ستخۆشی گه‌رمیشی له ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان كرد كه هۆكار بوون بۆ گه‌یاندنی ئه‌م هاوكارایانه و راشیگه‌یاند: ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان رۆڵێكی گه‌روره‌یان بینینوه له هه‌ماهه‌نگی كردن بۆ گه‌یشتنی یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌م له ئێستادا و هه‌م له كاتی شه‌ڕی داعش و و دواتر هاتنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی: له‌سه‌ره‌تای هاتنی قه‌یرانه‌كانه‌وه تائێستا ئه‌و ناوه‌نده هه‌ماهه‌نگی كردوه به دابینكردنی پێداویستییه‌كان و ئێستاش چه‌ندین پڕۆژه‌یان هه‌یه، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تازه له كوردستان له سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شار كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش هه‌م هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت هه‌م ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
لای خۆشیه‌وه هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان،توانیمان هاوكارییه‌كی باش له رێگه‌ی ئاژانسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا بۆ هاوكاری ته‌كنیكی ناسراو به، تی ئێچ ده‌بلیو، بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و چه‌ند پلانێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌مان له‌به‌ر ده‌سته و له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌جێیان ده‌گه‌یه‌نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.