Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 06:43

سه‌رۆک بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ موسڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز ده‌کات

ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات. ئەمە دەقی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بسم الله الرحمن الرحيم

(شهر رمضان الذي انزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى و الفرقان)
- صدق الله العظيم-

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕەمەزان، ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی نەخۆشی و ناخۆشییەکان و ئاساییبوونەوەی ژیان. هەروەها کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

مسعود بارزانی

٣٠ـی شەعبان ١٤٤١ـی کۆچی
٢٣ـی٤ـی٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.