دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، کۆمەڵێک سەرنج هەبوون لەسەر ناڕوونی چەند خاڵێک، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.
1-لە کاتژمێر(6)ی ئێوارە تا (12)ی شەو قەدەغەی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بەتەواوی جێ بەجێ دەکرێت، تەنها ڕێگە دەدرێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان.
2- بازاڕی گەورەی هەولێر لەکاتژمێر (6)ی ئێوارە تا (6)ی بەیانی دادەخرێت و لەکاتەکانی تر کراوەیە.
3- سەبارەت بە تەکسییەکان، لە دوو سەرنشین زیاتر ڕێگە نادرێت، بەڵام ئەگەر لەیەک خێزان بن ڕێگە دراوە ژمارەکە زیاتر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.