به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دێنه په‌رله‌مان.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاند که، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سعات 11 شاندی حکومه‌ت دێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان کۆده‌بنه‌وه.
ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه بریتیه له به‌رچاوڕوونی دانوستانه‌کان و دواین پێشهاته‌کان و ئه‌نجامی دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاندی حکومه‌ت له به‌غدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: بابه‌تی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و مسته‌حه‌قاتی هه‌رێم و کێشه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وهه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و بابه‌تی نه‌وت گفتوگۆی ده‌رباره‌وه ده‌کرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.