Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:21

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو لاوی دیکه‌ی کورد‌ له‌ به‌ندینخانه‌ی سنه‌ له‌ سێداره‌ دران

لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 4 هاووڵاتیی کورد لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کراوە
کوردستان TV
100%

 بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ هەنینی  حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی ”عەبدولواحید فەیزی“و ”ڕامیار موخلیس“ لەلایەن دادگای تاوانەکانی 1ی شاری سنە  بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

ڕامیار موخلیس تەمەن 28ساڵ پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە بە ناوی ”هێمن مەعرووف“ دەستبەسەر و عەبدولواحید فەیزی کۆتایی مانگی خەرمانانی سێ ساڵ پیش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی ”ئەفشین“ دەستبەسەر کرابوو.

شایه‌نی باسه‌ لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 4 هاووڵاتیی کورد لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کراوە.

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.