له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو 46 ساڵ به‌ر له ئێستا له به‌رواری 24ی4ی 1974 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕژێمی به‌عسی فاشى شاری قه‌ڵادزێ و زنكۆ تاقانه‌كه‌ی كوردستانیان له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی جۆری ناپاڵم بۆردومان كرد.
لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆكە مەرگ هێنەكانی ڕژێم ( 163 ) هاوڵاتی شەهید بوون كە لەناویاندا ( 20 ) یان قوتابی زانكۆ بوون ، هەروەها بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە ( 200 ) هاوڵاتی و بە دەیان خانوو دوكان لەگەڵ زەوی تەخت بوون.
كارەساتەكە هێندە گەورە بوو، بوە جێگای بایەخی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە بەناوبانگەكانی جیهان ، وە لەلایەن سەرۆك و باوكی ڕوحی نەتەوەییمان ( بارزانــی نەمــر ) ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی ( ماتەمینی گەلی كوردستان ) ناوزەدكرا .
لە ساڵی ( 1982 ) یادی كارەساتی قەڵادزێ بوە خۆپیشاندانێكی جەماوەری بەرفراوان كە تیایدا چەندان شەهید و برینداری لێكەوتەوە له ناویاندا مامۆستا سنه‌وبه‌ر و دایكه ئامینه كه بوونه ڕه‌مزی به‌رخودانی ڕاپه‌ڕینه‌كه و دەیان گەنج و هاوڵاتی و كەسایەتی شارەكەش لەلایەن دام و دەزگاكانی بەعسەوە گیران و زیندانی كران ، دواتر ئەم خۆپیشاندانە پەڕینەوە بۆ شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان .
له م ساته‌وه‌خته‌شدا ڕێكخستنەكان و جەماوەری پارتی ڕۆڵی كارا و بەرچاویان هەبوو لە سازدانی جەماوەری شارەكان بۆ خۆپیشاندان و پێشەنگی خۆپیشاندەران بوون . لەدوای ڕاپەڕینیش ساڵانە ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕاگیراوە ، لە پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیەك لەلایەن فراكسیۆنی پارتیه‌وه گەڵاڵەكرا و دواتر درایە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و , لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی حكومەت دا ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ( 10/2/2013 ) بڕیاردرا ( 24/4 ) بكرێتە ڕۆژی ( شەهیدانی زانكۆ ) . ئەمساڵ لە كاتێك دا ( 46 ) چل و شەشەمین ساڵیادی كارەساتی ( 24/4/1974 ) و , ( 38 ) ساڵەی خۆپیشاندانە جەماوەریەكانی ( 24/4/1982 ) دەكەینەوە.
هه‌موو ساڵێك له‌و به‌رواره‌دا مه‌راسیمی شكۆدار بۆ یادی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ ڕێكده‌خرێ، ئه‌مساڵیش به‌هۆی بڵاوببونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له جیهان، ئه‌م یاده ناكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.