نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 46مین ساڵیادی كاره‌ساتی بۆمبابارانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان داده‌نوێنین، هه‌میشه یادیان به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
له تویته‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه: له یادی 46 ساڵه‌ی بۆمبارانی قه‌ڵادزێدا، به ڕێز و شکۆوه یادی شه‌هیدانی زانکۆی سلێمانی و هاووڵاتیانی قه‌ڵادزێ ده‌که‌ینه‌وه که بوونه قوربانیی تاوانێکی تری دڕندانه‌ی ڕژێمی به‌عس. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان داده‌نوێنین، هه‌میشه یادیان به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.