قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌مه‌رجه‌كانی پابه‌ندبون به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، قۆناغێكی دیكه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و كردنه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه له شوێنه پێویستیه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2020/4/24) ئاوات محمد، قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بازرگانی، هاتوچۆ، ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و نوێنه‌رانی سه‌ندیكاكانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پزیشكی ددان، نۆرینگه و تاقیگه پزیشكییه‌كان، ئارایشتگاكان و كرێكاران و كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه و میوانخانه‌كان كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محمد، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئاماژه به نوسرای ژماره (98) ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌مه‌رجه‌كانی پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا قۆناغێكی دیكه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و به‌شێكی دیكه له‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان له شاری سلێمانی پێویستیانه ده‌كرێته‌وه.
گوتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانییه، بۆیه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و كه‌سه ئازیزه‌كانتان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و به‌هه‌مو لایه‌كمانه‌وه رێگری بكه‌ین له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و زیادبونی حاڵه‌ته‌كان.
گوتیشی: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌كان نوێنه‌رانی پیشه جیاوازه‌كان ڕێنماییه نوێكارنی كاركردن كه پابه‌ندبونه به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بڵاوی ده‌كه‌ن و پێوسته هه‌مو لایه‌ك پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنیه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: پێوسته له‌كاتی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان، سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شوێنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و به‌رده‌وامیش لیژنه هاوبه‌شه‌كان چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.