مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 46مین ساڵیادی بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند: به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیدان و قوربانیانی بۆردومانكردن و ڕاپه‌ڕینی 24ی 4ی 1974 و 24ی 4ی 1982 ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی
لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 1974/4/24 لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی وێرانبوونی شارەکە و شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێ‌تاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بەداخەوە لە 1982/4/24 رژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گولـلەباران کرد کە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی بۆردومانی قەڵادزێ ئەنجامدرا بوو.
سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.