له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا، دوو پزیشكی چینی له شاری ووهان، دوای ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه، ره‌نگی پێستیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ره‌ش بوونه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌و دوو پزیشكه به‌ناوه‌كانی "یی فان" و هو "ویفینگ" له كاتی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه.
سه‌رپه‌رشتیاری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو پزیشكه رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانی ره‌نگی ده‌موچاوی ئه‌و دوو پزیشكه ئاسایی نییه و ره‌نگه به هۆی تێكچوونی هۆرمۆنه‌كانیانه‌وه بووبێت، به‌تایبه‌تیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی جگه‌ریاندا هاتبێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێشبینی ده‌كه‌ن، دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی كاره‌كانی جگه‌ر، ره‌نگی پێستیان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران.
ئه‌و دوو پزیشكه هاوڕێی دكتۆر "لی ئون لیانگ" بوون، ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌مجار هۆشداری له ڤایرۆسی كۆرۆنا دا، دواتریش گیانی له‌ده‌ستدا.
یه‌كێك له‌و پزیشكه تووشبووانه به كه‌ناڵی CCTVی راگه‌یاندووه، ئێستا ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به پێ بڕوات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار بینی ره‌نگی پێستی ده‌موچاوی گۆڕاوه، زۆر ترساوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "ئێستا ئه‌و ئاسته‌نگه ده‌روونییه‌ی تێپه‌ڕاندووه و ترسه‌كه‌ی نه‌ماوه".
هه‌رچی پزیشكه‌كه‌ی دیكه‌یه دوایین كه‌سه له ووهان كه پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بێت، ئێستاش ته‌ندروستی ناجێگیره و پزیشكانیش نیگه‌رانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.