Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 06:43

سه‌رۆک بارزانی: خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ به‌سه‌ر دوژمندا سه‌رکه‌وت

له‌ ساڵیادی بۆمبابارانكردنی قه‌ڵادزێدا سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
sarok barzani
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ساڵیادی بۆمبارانكردنی شاری قه‌ڵادزێ له‌ لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه‌، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا، سڵاو بۆ خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ دەنێرێت:
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان.

دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمندا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.