Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 20:18

وەزیری تەندروستی: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە مانگی رەمەزاندا پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن

، وەزیری تەندروستی هەرێم پەیامێكى بڵاویكردەوە
کوردستان TV
100%

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە رایگەیاند،"بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەمو موسوڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان بەگشتی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەکان بە تایبەتی دەكەین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مایەی ڕەحمەت و خێر و بەرەكەت و دورکەوتنەوەی نەخۆشی و ئازار و مەینەتیەکانی مرۆڤایەتی بێت و خوای گەورە ڕۆژو و نزای خێری هەموو لایەک قەبوڵ بکات."

وەزیری تەندروستی رایگەیاندوە،"لێرەوە جارێکی تر دەستخۆشی و ڕێز و سوپاسمان بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەردەبڕین بەگشتی و بۆ مانەوە و شەونخونی و خزمەتکردنیان بەتایبەتی لە بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایەی کە جیهانی شێواندوە، داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، هەروەها سوپاس و ستایشی ڕۆڵی مامۆستایان و زانایانی ئاینی خۆشەویست دەکەین بۆ هاوکاریان و ڕۆڵیان لە ئاڕاستەکردنی هاوڵاتیان بۆ ئامۆژگاریەکانی تەندروستی"

دەشڵێت،"هیوادارین بە پشتگیری و پاڵپشتی هەموو لایەکمان تەواوی هەرێمی کوردستان بپارێزین لە بڵاوبونەوە و تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆڕۆنای نوێ COVID-19، دووبارە مانگی ڕەمەزان لە هەموان پیرۆز بێت و هەر ساغ و سەلامەت بن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.