Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 20:18

رێنمایی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی کاری تەکسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان حەوت رێنمایی بلاوكردةوه
کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی حەوت رێنمایی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی کاری تەکسی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی رێنماییەکان پێویست دەکات شۆفێر و سەرنشینەکان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن و رۆژانە ئۆتۆمبێلەکە پاکبکرێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی روبەروبونەوەی کۆرۆنا بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی کاری تەکسی لە ناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا، بۆ ئەو مەبەستەش شۆفێران پابەند دەکرێن بە رێنماییە خۆپارێزییەکان.

لە بەشێکی رێنماییەکاندا هاتوە، تەنها رێگا دەدرێت بە هەڵگرتنی دوو هاوڵاتی بۆ هەرگەشتێک و دەبێت لە کوشنی پشتەوە دابنیشن، هەروەها دەبێت  شۆفێر و سەرنشینەکان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن، بۆ هاتوچۆی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش دوای پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی وەزارەتی ناوخۆ رێگەپێدراو دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.