له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تووشبوویێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر چاكبووه‌وه.
دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر دووپاتیشی كرده‌وه، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی تووشبووه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر بە تەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەکی بۆ کراوه و ئه‌نجامه‌كان نێگەتیڤ بوون، بۆیه بڕیاردرا ره‌وانه‌ی ماڵەوە بكرێته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تا ئێستا كۆی گشتی ئه‌و تووشبووانه‌ی به ته‌واوی له شاری هه‌ولێر له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 156 كه‌س.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، دوای چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و تووشبووه، ئێستا ته‌نیا 13 تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه ماون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.