Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 18:31

لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر کاڵا ھاوردەکراوەکان راگیرا

بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی ھەرێمی كوردستان بووه
کوردستان TV
100%

بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی ھەرێمی كوردستان، لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر كاڵا ھاوردەكراوەكان راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەرجەم لێخۆشبوونەكانی گومرگی بۆ كاڵا و بابەتەكان، بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوە و شوێنێك بێت و بە ھەر یاسا و بڕیارێك بێت، راگیران.

ئاماژەی بەوەشداوە، ھەر كاڵا و بابەتێك كە ھاوردە دەكرێن، لێخۆشبوونیان بۆ ناكرێت و دوای بەدواداچوونی پێویست و گومرگ كردن، دەكرێت رێگەی پێبدرێت بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.