وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، 32 كه‌سی دیكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تووشی په‌تاكه بوون:
- به‌غدا/ روسافه: 7 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 5 حاڵه‌ت
- به‌سره: 2 حاڵه‌ت
- بابل: 3 حاڵه‌ت
- سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
- موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 2 حاڵه‌ت
- دهۆك: 3 حاڵه‌ت
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه، تا ئێستا كۆی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری وڵات گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 708 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 86 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا هه‌زار و 204 كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.