دوای 38 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی دایكی‌دا ئه‌مڕۆ دوای چه‌ند ڕۆژ ململانێكردن له‌گه‌ڵ مه‌رگ، كه‌مال ره‌سول شێخه له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
38 ساڵ به‌ر له ئێستا له 24/4/1982 دا خه‌ڵكی شاری قه‌ڵادزێ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و یادی كاره‌ساتی بۆمبابارانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی كه ئه‌وكات به شێوه‌یه‌كی كاتی گوازرابۆوه بۆ قه‌ڵادزێ كرده‌وه و له‌و كاته‌دا سه‌رانی به‌عسی فاشی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه.
دوو ئافره‌ت له خۆپیشاندانه‌كانی 24/4/1982 شه‌هید بوون و بوونه ڕه‌مزی به‌رخودانی شاره‌كه ئه‌وانیش دایكه ئامینه و مامۆستا سنه‌وبه‌ر بوون.
ئه‌مڕۆش دوای تێپه‌ڕبوونی 38 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی دایكه ئامینه‌دا و له هه‌مان به‌روار كوڕه‌كه‌ی به ناوی "كه‌مال ڕه‌سول شێخه" له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا به جه‌ڵته‌ی مێشك له نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه كۆچی دوایی كرد.
شایه‌نی باسه كه‌مال ڕه‌سول كادرێكی دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی بووه و ئه‌ندامی ڕێكخستنه‌كانی پارتی بووه له لقی 11ی پ د ك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.