كوتله‌ى هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یی كلدو ئاشوورى له په‌رله‌مانى كوردستان، وته‌كانى كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ ئیدانه ده‌كات، كه دوێنى رایگه‌یاندبوو ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان هاوشێوه‌ى بازاره‌كان به رووى هاولاتیان بكاته‌وه و ناكرێت له‌گه‌ل كه‌نیسه‌كان به‌راورد بكرێن، چونكه كه‌نیسه‌كان له هه‌فته‌دا ته‌نها یه‌ك جار ده‌كرێنه‌وه، كه‌چى مزگه‌وته‌كان هه‌موو رۆژ پێنج جار خواپه‌رستنى تێدا ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆى برینداركردنى هه‌ستى پێكهاته‌ى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان .
هه‌ربۆیه هاوپه‌یمانیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" وته‌كانى په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ ئیهانه و برینداركردنى هه‌ست و سۆزى مه‌سیحیه‌كانه و بێ رێزى كردنه به‌رامبه‌ر پیرۆزیه‌كانى گه‌له‌كه‌مان وئاینى مه‌سیحی و گه‌وره‌یی كه‌نیسه‌كان، كه جیاوازى دروستكردن له نێوان ئاینه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، له لایه‌ن ئه‌و جوره كه‌سانه‌وه پێشێلكارى ئاشكراى یاسایى پاراستنى پێكهاته‌كانه به ژماره 5ى سالى 2015ى په‌رله‌مانى كوردستان، چونكه پێكهاته‌ى مه‌سیحى له دێر زه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد له‌كاته‌كانى خۆشى و ناخۆشیدا پێكه‌وه ژیاون، بۆیه هاوپه‌یمانیه‌كه داوا ده‌كات ناوبراو داواى لێبووردن له مه‌سیحیه‌كان بكات و هیچى جارى تر پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به پیرۆزى ئاینى مه‌سیحى نه‌كاته‌وه.
شایه‌نى باسه، دواى بلاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى جیهان، حكومه‌تى هه‌رێم رێنمایی ته‌ندروستى بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه بلاوكرده‌وه‌ته‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه له به‌ر مه‌ترسى په‌تاكه ده‌رگاى مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان بۆ كاتێكى نادیار داخراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.